قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان ئاگادارییەکی ئاراستەی سەرجەم هاووڵاتییان و کاسبکارانی سنوورەکە کرد و ڕایگەیاند، دەبێت تاوەکو ڕۆژی 15ـی 10ـی 2026، تەوافە بۆ تانکیی ئاوەکانیان ببەستن.
بەپێی ئاگادارییەکە، ئامانج لەم بڕیارە ڕێگریکردنە لە بەفیڕۆچوونی ئاو بۆ پاراستنی سیمای شارەکە و ڕێگریکردن لە تێکچوونی شۆستە و قیری شەقامەکان بەهۆی ڕژانی ئاوەوە.
قائیمقامیەتی دەربەندیخان هۆشداریشی داوە کە دوای تێپەڕبوونی وادەی دیاریکراو، هەر شوێنێک پابەندی ڕێنماییەکە نەبێت، ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی و سزای پێبژاردن (غەرامە) دەبێتەوە.