مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: دادگاییکردنی عـ.ـەجاج وانەیەکی گەورەیە بۆ هەموو دوژمن و نەیارانی گەلی کوردستان

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، ڕایگەیاند، دادگاییکردنی عـ.ـەجاج وانەیەکی گەورەیە بۆ هەموو دوژمن و نەیارانی گەلی کوردستان.

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕایگەیاند، پیرۆزبایی گەرم لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەگشتی و کەسوکاری ئەنفالکراوان بەتایبەتی دەکەین بە بۆنەی دادگاییکردن و بڕیاری حوکمدانی ڕەوا بەسەر جـ.ـەللادی گەورەی جیـ.ـنۆسایدی ئـ.ـەنفال و تاوانباری کوردکـ.ـوژی زیندانی نوگرە سەلمان، (عـ.ـەجاج)ی خـ.ـوێنڕێژدا.

دەشڵێت، ئەمڕۆ دادگای ڕەسافە لە بەغداد گۆڕەپانی تۆڵەی ڕەوای مێژوو و حوکمی دادپەروەرانە بوو بەسەر تـ.ـاوانبار عـ.ـەجاج ئەحمەد حەردان تکریتی کە لە دۆسیەی ئـ.ـەنفالدا ناوی وەک بـ.ـەدناوترین بـ.ـەدناوەکانی ڕژێمی بەعـ.ـس دێت، تـ.ـاوانبارێک کە قێزەونترین جۆر تـ.ـاوانی ڕۆژانە و سات بە ساتی بەرامبەر خوشک و دایک و پیر و منداڵانی زیندانی نوگرە سەلمان ئەنجامداوە و دێوەزمەیەکی سەربازیی  ڕژێمی دێوەزمەی بەعـ.ـس بوو لە دژی گەلەکەمان.

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئەوەش دەڵێت، دادگاییکردنی عـ.ـەجاج دەرس و وانەیەکی گەورەیە بۆ هەموو دوژمن و نەیارانی گەلی کوردستان، کە درەنگ یان زوو، ڕۆژی سزادانی تـ.ـاوانباریان دێت و ڕۆژی ئینساف و پێدانەوەی ماف بە زۆرلێکراوان، لە هەموو چین و توێژەکانی میللەتەکەمان، دێت و هەرگیز بەسەریانەوە ناچێت.

ئەوەش دەڵێت، سەرکەوێ داد و دادپەروەری لە عێراقی نوێ و فیدراڵدا و بێتەدی هەموو ئاواتەکانی گەل کە هەزاران قـ.ـوربانیی لە پێناودا دراوە، ڕۆحی شـ.ـەهیدان ئاسوودە بێت و  دووبارە پیرۆزە لە یادگاریی شیرینی ئـ.ـەنفالکراوەکان.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: هەفتەی داهاتوو مووچەی مامۆستایای گرێبەست دابەشدەکرێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشبکرێت. ئەو سەرچاوەیە ئەوەی ئاشکراکرد،…
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە بڕی پارەی وەرگیراو لە دایکان و باوکان لە باخچە حکومییەکاندا زیاد دەکات

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک رێنمایی بۆ باخچەکانی ساوایان دەرکرد، بەپێی بڕیارەکە مانگانە بۆ باخچە حکومییە کورتخایەنەکان…
Total
0
Share