نوێنەرانی هەرێمی کوردستان داوا لە حکومەتی عێراق دەکەن کە پشکی هەرێمی کوردستان لە دامەزراندن زیادبکرێت.
سەرچاوەیەک لە بەغداد ئاشکرایکرد، نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لە بەغداد، لەسەر ئاستی وەزیرەکان و ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، داوایان کردووە کە ئەگەر کەسێک لە عێراق دابمەزرێندرێت، دەبێت لە هەرێمی کوردستانیش بە هەمان شێوە کەسێک دابمەزرێندرێت.
وتیشی، لە ساڵانی ڕابردوو لە زۆرێک لە وەزارەتەکانی عێراق دامەزراندن ئەنجامدراوە، بەڵام هەرێمی کوردستانی نەگرتووەتەوە، بۆیە هەرێمی کوردستان لەسەر ئەو بنەمایە و وەک قەرەبوویەک، دەتوانێت داوای دامەزراندن بکات و داواش بکات پشکی لە دامەزراندن زیادبکرێت.