سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و هەناردەکارانی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، نرخی کاڵا بەرزنەبووەتەوە و ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانیش لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بەردەوامن.
شێخ مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان، سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و هەناردەکارانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێمان وانییە لە شارەکانی هەرێمی کوردستان نرخی کاڵا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووبێتەوە، بەڵام بەهۆی داخرانی گەرووی هورمزەوە، لە ماوەکانی ڕابردوو، تێچووی گواستنەوەی برنج، ڕۆن و شەکر کەمێک زیادیکرد، کە زۆر کەم بوو.
وتیشی، لەگەڵ ئێران و تورکیا هیچ گرفتێکمان نییە، ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان وەک پێشووتر بەردەوامن