د. توانا نەجەف بۆ سێ یەکەمەکان: دڵنیابن دۆسیەکەتان لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کاری تەواوی لەسەر دەکرێت

بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی كارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاشکرایدەکات، حکومەتی هەرێمی کوردستان پشتی سێ یەکەمەکان بەرنادات و پاڵپشتیی لە دۆسیەکەیان دەکات.

د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی كارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، دڵنیام کە دۆسیەی سێ یەکەمەکان لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کاری تەواوی لەسەر دەکرێت و بەرگریشی لێدەکرێت، چونکە بە یاسا مافی خۆیانە کە دابمەزرێندرێن.

وتیشی، سێ یەکەمەکان ژمارەیان 16 هەزار و 282 کەسە، پێویستیی مانگانەیان بۆ دامەزراندن 11 ملیار و 900 ملیۆن دینارە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی: کۆتایی ئەم مانگە لێخۆشبوونی 20%ی قەرزەی کارەبا کۆتایی دێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاری داشکاندنی کرێی کەڵەکەبووی کارەبا، تاوەکو بەرواری 31ی 7ی…
زیاتر ببینە

پەروەردەی سلێمانی: ڕۆژی شەممە پرۆسەی خوێندن دەستپێدەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، “ڕۆژی شەممە دەوامی خوێندنگەكان دەستپێدەكاتەوە”. بە پێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی ئەمڕۆ…
Total
0
Share