ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

​ماوەیەکە لە ڕێگەی بەناو ڕۆژنامەنووسێکی دەروون نەخۆش و چەندین پەیج و ئەکاونتی ساختە و ئاراستەکراو، بە مەبەست و بە بەرنامە، هێرشی ناوزڕاندن دەکرێتە سەر چەندین ئەفسەری باڵای وەزارەتی پێشمەرگە.

ئەم هەڵمەتە لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە و چەواشەکارییەوە بەڕێوە دەچێت بە شێوەیەک کە ئەو تۆمەتانە لەسەر بنەمای زانیاری هەڵە و درۆ، دەدرێنە دەست ئەو بەناو ڕۆژنامەنووسە، ئەویش بێ هیچ لێکۆڵینەوە، بەدواداچوون، یان جەختکردنەوەیەک لە ڕاستی و دروستی زانیارییەکان، هەڵدەستێت بە بەخشینەوەی تۆمەت و بوختانی بێبنەما و دوور لە ڕاستی تاوەکو کەسایەتی و پێگەی ئەم ئەفسەرە دڵسۆزانە لەکەدار بكات.

​وێڕای ڕەتکردنەوەی توندی سەرجەم ئەو تۆمەت و چەواشەکارییانە، بۆ ڕای گشتی و خەڵکی کوردستانی ڕادەگەیەنین کە ئەم ئەفسەرە باڵایانە هەمیشە هەوێنی سەرخستنی پڕۆسەی چاکسازی و پێشخستنی دامەزراوەی وەزارەتی پێشمەرگە بوون، لە هەمان کاتدا، وەک سەنگەرێکی پۆڵاین وەستاونەتەوە و بوونەتە ڕێگرێکی سەرسەخت لە بەردەم ئەو ئەفسەرە هەڵپەرستانەی تەنها دوای بەرژەوەندیی کەسی کەوتوون. بەو پێیەی ڕێباز و ئاڕاستەی ئێستای وەزارەتی پێشمەرگە ڕێگە بە هێنانەدی ئارەزوو و تەماحە ناڕەواکانیان نادات، ڕوویان کردۆتە تۆمەتبەخشینەوە و بوختانی بێبنەما. بەڵام دڵسۆزی و پاکیی ئەفسەرانی باڵای وەزارەتمان زۆر لەوە بڵندتر و بەرزترە بە هەڵمەتی لەو شێوەیە چەواشەکارانە لەکەدار ببن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەسەر راسپاردەی سودانی هەڵمەتی دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی هێرشی سەر کێڵگە نەوتییەکان دەستیپێکرد

لەسەر راسپاردەی محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق، لە بیابانەکانی سەڵاحەدین و نەینەوا هەڵمەتی دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی هێرشی…
Total
0
Share