وەزارەتی دادی هەرێمی کوردستان: ڕاییکردنی مامەڵەی خانووبەرە تەنیا بە کارتی نیشتمانی دەبێت

وەزارەتی داد، ڕایگەیاند، ڕاییکردنی مامەڵەی خانووبەرە تەنیا بە کارتی نیشتمانی دەبێت.

وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، گشتاندنێک سەبارەت بە شێوازی ڕاییکردنی مامەڵەکانی خانووبەرە لە فەرمانگەکانی تۆمارکردنی خانووبەرە لە هەرێمی کوردستان دەرکراوە.

دەشڵێت، بەپێی ئەو گشتاندنە، ڕاییکردنی هەموو مامەڵەکانی تۆمارکردنی خانووبەرە لە هەموو فەرمانگەکانی تۆمارکردنی خانووبەرەی هەرێمی کوردستان، تەنیا بە (کارتی نیشتمانی) ئەنجامدەدرێت.

وەزارەتی داد، دەڵێت، داوا لە سەندیکای پارێزەرانی کوردستان، دامەزراوەکان و هۆکارەکانی میدیا و ڕاگەیاندن دەکەین، هاوکاربن لە گەیاندنی ناوەڕۆکی ئەم گشتاندنە بە پارێزەران و هاوڵاتییان، و جەخت لەسەر پێویستیی هێنانی کارتی نیشتمانی بکەنەوە لە کاتی سەردانی فەرمانگەکانی تۆمارکردنی خانووبەرە، بۆ دڵنیابوون لە ئەنجامدانی مامەڵەکانیان بەگوێرەی ڕێنمایی و ڕێکارە پەسەندکراوەکان.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خوێندكارێكی نەخۆش تاقیكردنەوەكانی لە نەخۆشخانەی هیوا ئەنجامدەدات

ئەمڕۆ یەكشەممە، خوێندكارێك بەهۆی نەخۆشكەوتنی لە نەخۆشخانەی هیوا تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی یەكەمی ئەنجامدا. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی…
Total
0
Share