وەزارەتی پەروەردە: تا ئاساییبوونەوەی دۆخەکە دەوام لەناوەندەکانی خوێندن ڕادەگیرێت

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە ڕاگرتنی دەوام لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی ئەو گەڕەکانەی بەهۆی لافاوەکەوە زیانیان بەرکەوتووە و بڕیارەکە لەسبەینێوە جێبەجێ دەکرێت تا کاتێکی نادیار.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ” لە بەیانی رۆژی شەممە رێکەوتی 18ی12ی2021،  تاوەکو  کاتی ئاسایی بوونەوەی دۆخەکە لەسەرجەم ئەو گەڕەکانەی زیانیان بەرکەوتووە دەوام ڕادەگیرێت و هەر مامۆستا و خوێندکارێکیش دانیشتووی ئەو گەڕەکانەبێت و دەوامی لە شوێنێکی دیکە بێت دەوام ناکەن و مۆڵەت پێدراون.

بڕیارەکانی وەزارەتی پەروەردە:

  • تەواوی ئەوگەڕەکانەی بەر لافاو کەوتون دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن رادەگیرێت لە بەیانی رۆژی شەممە رێکەوتی 18ی12ی2021،  تاوەکو  کاتی ئاسایی بوونەوەی دۆخەکە و بڕیار و ڕێنوێنییەکانی پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەکەن.

هەر مامۆستا و قوتابییەکیش کە دانیشتووی ئەو گەڕەکانە بێت و دەوامی لەدەرەوەی ئەو گەرەکانە بێت کە بەر لافاو کەوتوون بەهۆی ئەوەی زیانیان بەرکەوتووە دەوام ناکەن و مۆڵەت پێدراودەبن .

  • بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزاکان بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکی یەکەی کارگێری لە  کوردستان  دەسەڵاتی تەواویان دەبێت لە هەر شوێنێک بەهۆی دۆخی کەشوهەوا بزانن کاریگەریی  و مەترسی دروست دەبێت پێویستە (پێشوەختە بریار بدەن ) بۆ ڕاگرتنی دەوام بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی گیانی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران .
بابەتی پێشتر

بەهۆی زیانەکانی لافاوەکەوە یەک هەفتە لە زانکۆی سەلاحەدین پشوو دەبێت

بابەتی دواتر

پەروەردەی هەولێر دەوامی لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن ڕاگرت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share