کەشناسی: پلەی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکات

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەی گەرما کەمێک بەرزتردەبێت بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.

ئاماژەی بەوەشدا، سبەی هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەی گەرما نزیکدەبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 44 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 42 پلەی سیلیزی
دهۆک: 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 44 پلەی سیلیزی
سۆران: 42 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 45 پلەی سیلیزی
پیرمام: 40 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 47 پلەی سیلیزی
حاج ئۆمەران: 31 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: نۆژەنكردنەوە و قیرتاوكردن و چاككردنی شەقامەكان بەردەوامە

شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت نۆژەنكردنەوە و قیرتاوكردن و چاككردنی شەقامەكان بەردەوامە. سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی…
Total
0
Share