وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: نرخی بەنزینی موحەسەن نابێت لە  1000 دینار زیاتربێت

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، بۆ ڕێکخستنی نرخی بەنزین بە کوالێتیی نۆرماڵ، موحەسەن و سوپەر،  چەند بڕیارێکمان دەرکرد.

بڕیارەکان:

یەکەم -بەنزینی کوالێتیی نۆرماڵ:

– نرخی فرۆشتنی بەنزینی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بە کوالێتیی نۆرماڵ لە بەنزینخانەکان لیتری بە 750 دینارە.

– نرخی فرۆشتنی بەنزینی بازرگانی بە کوالێتیی نۆرماڵ لە بەنزینخانەکان نابێت لە 850 دینار زیاتربێت.

– دووەم- بەنزینی کوالێتیی موحەسەن لە بەنزینخانەکان نابێت لە 1000 دینار زیاتر بێت.

سێیەم- بەنزینی کوالێتیی سوپەر لە بەنزینخانەکان نابێت لە 1200 دینار زیاتر بێت.

چوارەم- کوالێتیی بەنزینی نۆرماڵ، موحەسەن و سوپەر پێویستە بە گوێرەی ڕێنماییەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ بۆ خوێندكارانى پۆلی 12: پرۆگرامه‌كانى خوێندن كه‌مناكرێنە‌وه‌

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دوو داواكاریى خوێندكارانى پۆلی 12ی ئامادەیى ڕه‌تكرده‌وه‌ كە داوای كه‌مكردنه‌وه‌ى پرۆگرامى خوێندن و…
Total
0
Share