چوارچێوەی هەماهەنگی: لە دۆسیەی گەندەڵیدا پارێزبەندیی سیاسی بۆ هیچ کەسێک نییە

چوارچێوەی هەماهەنگی، ڕایگەیاند، پارێزبەندی سیاسی بۆ کەسی تێوەگلاو لە گەندەڵیدا نییە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە 284 دا و بە ئامادەبوونی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق وردەکاریی سەردانەکەی سەرۆکوەزیران بۆ ئەمریکا تاوتوێکرا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەر لە کۆبوونەوەکەدا چوارچێوەی هەماهەنگی پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ ئەنجامەکانی سەردانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەمریکا دەربڕی و جەختیکردەوە کە پارێزبەندیی سیاسی بۆ هیچ کەسێکی تێوەگلاو لە کەیسی گەندەڵیدا نییە.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارنامەی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

لەگەڵ بەردەوامی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، بەتایبەتتر لە دۆسیەی مافە دەستوورییەکاندا، شایستە داراییەکان، لایەنە…
Total
0
Share