بورهان عەلی، سەرۆکی ڕێکخراوی یەکێتیی پیاوانی کوردستان لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بەگوێرەی لیژنەی تۆمارکردن و بەدواداچوونی کەیسەکان لە ڕێکخراوەکەیان، لە ماوەی شەش مانگی سەرەتای ساڵی 2026، 383 جۆر سکاڵا و توندوتیژیی خێزانیی دژ بە پیاوان لەسەرجەم لق و ناوچەکانیان تۆمارکراون.
وتیشی، “12 پیاو بەهۆی کێشەی خێزانییەوە کـ.ـوژراون، بەڵام ئامارەکان بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو زیادیان نەکردووە.”
بورهان عەلی ئاماژەی بەوەشدا، قەیرانی دارایی، بێمووچەیی، زیادبوونی پێداویستییەکانی خێزان، کەمبوونەوەی ڕۆحی قوربانیدان لەنێوان هاوسەران و یەکتر قبووڵنەکردن لە دیارترین هۆکارەکانی کێشە خێزانییەکانن.