لەتیف نێروەیی سەبارەت بە پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەلماندی کە سەرکردەیەکی خەمخۆری سەقامگیریی هەرێمی کوردستانە.
لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دیمانەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا ڕایگەیاند، کاتێک کە وڵاتێک ڕووبەڕووی جەنگێک یان ناسەقامگیرییەک دەبێتەوە، لەو دۆخەدا سەرکردەی ڕاستەقینە لەوانی دیکە جیادەبێتەوە، ئەوەی دوێنێ سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا خستیەڕوو، سەلماندی کە وەک سەرکردەیەکی ڕاستەقینە، چەندە خەمخۆری سەقامگیریی هەرێمی کوردستانە.
لە کۆتاییشدا باسی لەوەکرد، پەیامەکەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕەنگدانەوەی ئەو وتەیە کە دەڵێت، “کوڕ لە باوکی دەچێت”.