قوباد تاڵەبانی دەستپێكردنی پرۆژەیەك بۆ موچەخۆران ڕادەگەیەنێت

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم دەستپێكردنی دروستكردن و دابە‌شكردنی “ژمارەی بێهاوتای كەسی” بۆ موچەخۆران ڕاگەیاند و دەشڵێت، هەنگاوی باشمان بڕیوە بە‌ ئاڕاستە‌ی دابەشکردنی موچەی لەڕێی بانکەوە.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمى كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە لە‌گە‌ڵ ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری و لایە‌نە‌كانی پە‌یوە‌ست بە‌ سیستە‌می بایۆمە‌تری كۆبووەوە و تیایدا لەبارەی پرۆسەی دابەشکردنی موچە و میلاکات و ڕێکخستنەوەی پەیكەری حکومەتی هەرێم لە چوارچێوەی قۆناغی دووەمی بایۆمەتری چەند بڕیارێک دران.

قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، “هەنگاوی باشمان بڕیوە بەرەو دابەشکردنی موچەی موچەخۆرانی حکومەتی هەرێم لەڕێی بانکەوە پشت بەست بە سیستەمی بایۆمەتری” وەك ئەوەی نوسینگەكەی بڵاویكردووەتەوە.

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، دەستپێکردنی دروستکردن و دابەشکردنی “ژمارەی بێهاوتای کەسی” ڕاگەیاند کە بریتییە لە ژمارەیەکی تایبەت بە هەر موچەخۆرێک و هاوکار دەبێت بە گەیاندنی خزمەتگوزاری بە موچەخۆران کە یەکێکیان کردنەوەی هەژماری بانکییە بۆ ئەوەی پرۆسەی دابەشکردنی موچە بە ئەلیکترۆنی بکرێت. ئەوەشی وت کە “لیژنەی باڵای بایۆمەتری قۆناغی باشیان بڕیوە بەو ئاڕاستەیە”.

جەختیشکرایەوە کە پێدانی موچەی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێم لەسەر بنەمای داتاکانی بایۆمەتری بێت وەک ئەوەی لە یاسای چاکسازییدا هاتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: کێشەی دەرمان بەردەوامبێت ناچاردەبین هەندێک لە نەخۆشخانە و بەشەکان دابخەین

کێشەی کەمبوونەوەی دەرمان لە نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی ماوەی ساڵێکە بەردەوامە بەڵام ئێستا دۆخەکە بەرەو کۆتاییهاتن و نەمانی دەرمان…
Total
0
Share