پۆلیسی سلێمانی: لەسەر کـ.ـوشتنی هاوڵاتییەک چوار تۆمەتبار دەستگیرکران

لەسەر دۆسیەی کوشتنی هاوڵاتییەک، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان و بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، چوار تۆمەتباریان دەستگیرکرد.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی زەرگەتەی کۆن لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی شەڕ لەنێوان دوو خێزاندا ڕوویدا، لە ئەنجامدا کەسێک کـ.ـوژرا و کەسێکی دیکەش برینـ.ـداربوو، پاش گەیشتنی تیمەکانمان و ئەنجامدانی کەشف و هێڵکاری، بە بڕیاری دادوەر چوار تۆمەتبار دەستگیرکران.

ئەوەش هاتووە، لە ئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 405 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

غالب محەمەد: کەناڵێکی نەوتاوی دەیەوێت بەئەهلیکردنی کەرتی تەندروستی لەبیر خەڵک بباتەوە

غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایدەگەیەنێت، کەناڵێکی نەوتاوی دەیەوێت بە کێشەی دکتۆر و نەخۆشێک بەئەهلیکردنی کەرتی تەندروستی لەبیر…
Total
0
Share