قوباد تاڵەبانی: کەلار بووە خاوەنی ناوەندێکی کەلتووری و ڕۆشنبیریی جوان و پێشکەوتوو

قوباد تاڵەبانی، ڕایگەیاند، کەلار بووە خاوەنی ناوەندێکی کەلتووری و ڕۆشنبیریی جوان و پێشکەوتوو، پیرۆزبایی لە خەڵکەکەی دەکەم.

قوباد تاڵەبانی، ڕایگەیاند، کەلار چ لەڕووی ژمارەی دانیشتووان و چ لەڕووی ئابوری و خزمەتگوزارییەوە گەشەیەکی خێرای کردووە، لەم نێوانەدا ناوەندێکی کەلتووری و ڕۆشنبیری کە لە ئاستی ئەو گەشەسەندنەدابێت و شایستەی کەلاربێت زۆر پێویست بوو.

دەشڵێت، پیرۆزبایی لە خەڵکی خۆشەویستی کەلار دەکەم کە لە ئەمڕۆوە بوونە خاوەنی ناوەندێکی کەلتووری و ڕۆشنبیریی جوان و پێشکەوتوو.

ئەوەش دەخاتەڕوو، خۆشحاڵبووم بە کردنەوەی ناوەندی کەلتووریی ئاران کە هۆڵێکی پێشکەوتووی سینەما، کتێبخانەیەکی دەوڵەمەند و گەلەرییەکی جوان و سەنتەری ڕاهێنان و فێرکردنی موزیک لەخۆدەگرێت، ئەم ناوەندە بە تایبەت بۆ ئەو هەموو گەنجە خوێندەوار و بە توانا و هونەردۆست و کەلتووردۆستەی دەرفەتێکی باشە بۆ گەشەپێدانی لایەنی ڕۆشنبیری و کەلتووریی گەرمیان.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەوت و کانزاکانی سلێمانی: هەوڵدەدەین سەرجەم خێزانەکان لە نەوتە 31 هەزار دینارییەکە سوودمەندبن

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی، رایگەیاند، هەوڵدەدەین سەرجەم خێزانەکان لە نەوتە 31 هەزار دینارییەکە سوودمەندبن. سەلام عومەر،…
زیاتر ببینە

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب: هێزەکانمان درۆنێکی چـ.ـەکدارەکانی نزیک لە دیمەشقیان خستەخوارەوە

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب رایدەگەیەنێت، درۆنێکی هێزە چەکدارەکانی نزیک لە دیمەشق خراوەتەخوارەوە کە بۆمبی لەگەڵ خۆی هەڵگرتووە. ئاسایشی ناوخۆی…
Total
0
Share