کاتی بڵاوکردنەوەی لیستی مووچەی مانگی پێنج راگەیەندرا

بڕیارە ئەمڕۆ تاوەکو کۆتاییهاتنی دەوام، لیستی مووچەی مانگی پێنجی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بڵاوبکرێتەوە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، تاوەکو کۆتاییهاتنی دەوام لیستی مووچەی مانگی پێنج بڵاودەکرێتەوە و سبەی دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی ئەو مانگە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی وت، لیستەکە وەک مانگەکانی پێشتر دەبێت، بەڵام کاتی دابەشکردنی مووچە خێراتردەکرێت و بڕیارە تاوەکو رۆژی یەکشەممە، مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکان دابەشبکرێت.

بەیانیی ئەمڕۆ، وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، پارەی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێم لە بەغدادەوە گەیشت و سبەی دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکگرتووی ئیسلامی: حکومەتی کاربەڕێکەر لەبری چارەسەری قەیرانەکان پەنا بۆ ترساندن و رشتنی خوێنی هاوڵاتییان دەبات

فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، رایگەیاند، حکومەتی کاربەڕێکەر لەبری چارەسەری قەیرانەکان پەنا بۆ ترساندن و رشتنی خوێنی هاوڵاتییان دەبات.…
Total
0
Share