بومەلەرزەیەک ناوچەیەکی هەرێمی هەژاند

شارەزایەکی بواری کەشناسی و بومەلەرزەزانی رایدەگەیەنیت، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بومەلەرزەەیەک بە دووریی 10 کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری کەلار روویدا.

سیروان ساڵح، شارەزایەکی بواری کەشناسی و بومەلەرزەزانی بڵاویکردەوە، کاتژمێر 12:52ـی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، بومەلەرزەیەک بەگوڕی 2.9 پلە به پێوەری رێختەر، لە قوڵایی 8 کیلۆمەتر نێوان قەزای کەلار و ناحیەی قۆرەتووی هەژاند.

ئاماژەی بەوەشکرد، چەقی بومەلەرزەکە لە گوندی بانزمینی سەیدکەریم بووە بە دووریی 10 کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری کەلار .

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوبەری پەروەردەی ڕۆژئاوا لە نەخۆشخانە پرسیاری تاقیکردنەوەکانی بەسەر دوو خوێندکار دابەشکرد

بەڕێوبەری پەروەردەی ڕۆژئاوا لە نەخۆشخانە پرسیاری تاقیکردنەوەکانی بەسەر دوو خوێندکار دابەشکرد کە بەهۆی نەخۆشییەوە تاقیکردنەوە لە نەخۆشخانە ئەنجامدەدەن.…
Total
0
Share