پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتی تاوانی بەکرەجۆ، سێ تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە لەبەردەم ماڵی هاوڵاتییەکدا دوو ماتۆڕسکیلیان دزیبوو.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی بەکرەجۆ سکاڵای تۆمارکرد، کە لەبەردەم ماڵەکەیدا دوو ماتۆڕسکیلی لێدزراوە، بە بڕیاری دادوەر پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخرا، پاش لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکان، زانیاریی پێویست کۆکرایەوە و بە سوودوەرگرتن لە کامێراکانی چاودێری، توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی بەکرەجۆوە هەر سێ تۆمەتبار بدۆزرێنەوە و دەستگیربکرێن.
ئەوەشی خستەڕوو، هەر سێ تۆمەتبار لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و هەروەها لەکاتی لیکۆڵینەوەکان دانیان ناوە بە 10 تاوانی دزینی ماتۆڕسکیلی تردا لە گەڕەک شاری سلێمانی.