كەشناسیی هەرێم: پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، پلەكانی گەرما بە بەراورد بە چەند ڕۆژی ڕابردوو نزمدەبنەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێداهاتووە ئەمڕۆ هەینی،ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایی با لە هەندێك ناوچە چالاك دەبێت و پلەكانی گەرما لەسەر نەخشە ئاماژەیان پێدراوە نزمبوونەوەیەكی كەم بە خۆوە دەبینێت لەگەڵ تۆماركراوەكانی ڕۆژی پێشوو.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما نزیكدەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ڕۆژی پێشوو.

خێرایی با مامناوەند دەبێت.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزیی :

هەولێر/ 39

سلێمانی/ 38

دهۆك /37

كەركوك/ 43

هەڵەبجە/ 41

زاخۆ / 38

سۆران / 35

گەرمیان / 46

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە چەند وڵاتێکی ئەوروپی خۆپیشاندان دژی هێرشەکەی سەر هەولێر ئەنجامدەدرێت

لەچەند وڵاتێکی ئەوروپا کوردانی تاراوگە خۆپیشاندان دژی هێرشەکەی سەر هەولێر ئەنجامدەدەن. کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی…
Total
0
Share