لە دۆسیەی عەدنان جومەیلیدا دەستبەسەر 375 کیلۆگرام زێڕدا گیرا

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق بڵاویکردەوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی کوردستان، توانرا لە دۆسیەی عەدنان جومەیلی، بریکاری وەزارەتی نەوت، دەستبەسەر 375 کیلۆگرام زێڕ بگریرێت.

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ گێڕانەوەی سامانی گشتی و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانی گەندەڵی، بە هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە توانرا دەستبەسەر 375 کیلۆگرام زێڕدا بگرن کە پەیوەندی بە دۆسیەی، عەدنان جومەیلی، بریکاری وەزارەتی نەوتەوە هەیە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، تەواوی زێڕە گێڕدراوەکە ڕادەستی بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی دەرچوواندن و خەزێنە لە بانکی ناوەندیی عێراق کراوە، ئەم هەنگاوە وەک بەشێک لە لێکۆڵینەوەکان دێت لە دۆسیەی تۆمەتبار (عەدنان جومەیلی)، بریکاری پێشووی وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری پاڵاوگە، کە ئێستا ڕاگیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ناوەندێکی دیجیتاڵی “دزەكردنی داعش” بۆ ناو داتا ئەلیکترۆنییەکانی بەغداد و هەولێر ئاشکرادەکات

ناوەندی دیجیتاڵ میدیای (DMC) ڕایدەگەیەنێت، دەیان سایتی ڕێکخراوی داعش سوودیان لەو خزمەتگوزارییانە وەرگرتووە کە کۆمپانیای “Cloud Flare” لە…
زیاتر ببینە

سودانی: بەدواداچوونی بەردەوام دەکەین بۆ لابردنی قەدەغەی ئاسمانی ئەوروپا لەسەر هێڵی ئاسمانیی عێراق

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ وەفدی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی بۆ گواستنەوەی ئاسمانی / (لایتا)  تاوتوێی ڕێکارەکانی لابردنی…
زیاتر ببینە

سەرۆك كۆماری عێراق: هاوكاردەبین لە چارەسەركردنی پرسی بودجە و شایستە داراییەكانی هەرێم و فەرمانبەران

سەرۆك كۆماری عێراق رایدەگەیەنێت، هاوكاردەبن لە چارەسەركردنی پرسی بودجە و شایستە داراییەكانی هەرێم و فەرمانبەران. بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی…
Total
0
Share