بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی: ئەو کوردانەی لە تاراوگە دێنەوە و مۆری پاسپۆرتیان بۆ دەکرێت تووشی کێشەی یاسایی دەبن

سالار عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند، ئەو هاوڵاتییانەی لە دەرەوەی وڵات مافی نیشتەجێبوون و پەنابەرێتییان پێدراوە لەسەر بنەمای ئەوەی کە لە وڵاتی خۆیان کێشەیەکیان هەیە، لەکاتی گەڕانەوەیان بۆ کوردستان لە فڕۆکەخانەکان مۆر لە پاسپۆرتەکانیان دەدرێت کە دواتر لەکاتی گەڕانەوەیان لە گەشتەکەیان تووشی کێشەی یاسایی دەبن.

ڕوونیکردەوە، بە بوونی ئەو مۆرە هاوڵاتییەکە تووشی گرفتی یاسایی دەبێت کە زۆر جار وادەکات وڵاتی دووەم مافی پەنابەرێتی و نیشتەجێبوونی ئەو هاوڵاتییە کوردە بەهۆی ئەو مۆرەوە هەڵبوەشێنێتەوە و دیپۆرتی بکاتەوە، چونکە کە دەبینن مۆری عێراق و هەرێمی کوردستانی لەسەرە، دەڵێن دیارە کێشەکەت لە وڵاتی خۆت چارەسەرکردووە.

سالار عەبدوڵا ئاماژەی بەوەشدا، ئەم کێشەیە لە فڕۆکەخانەکانی عێراق چارەسەربووە، لە فڕۆکەخانەکانی بەغداد، کەرکوک، نەجەف و بەسڕە سیستمی دەرگای ئەلیکترۆنی پەیڕەو دەکرێت کە مۆری داخڵبوون و چوونەدەرەوە لە پاسپۆرتی گەشتیاران نادرێت.

بە وتەی بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی، ماوەی دوو ساڵە سیستمی دەرگای ئەلیکترۆنی لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان هەیە بەڵام لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کاری پێناکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەحمود سەنگاوی: بەهیوام لە دووەمین دیداری یەکێتیدا لێکتێگەشتن و پێشنیاری گونجاو گەڵاڵە کرابێت

نووسینگەی راگەیاندنی مەحمود سەنگاوی پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “ئامادەنەبوونی مەحمود سەنگاوی لە دووەمین دیداری یەکێتی بەهۆی گەشتکردنییەوە بووە”.…
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان: درۆنێک لە ئاسمانی فەرماندەیی هێزەکانی 70 تێکشکێندرا

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەم بەیانییە درۆنێک لە ئاسمانی فەرماندەیی هێزەکانی 70 تێکشکێندرا. دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان…
Total
0
Share