ئەڵمانیا وەک ناڕەزایەتی لە بڕیارەکانی ترەمپ یەدەگی زێڕ لە ئەمریکا دەکشێنێتەوە کە بڕەکەی بریتییە لە هەزار و 200 تۆن، بە بەهای زیاتر لە 113 ملیار یۆرۆ.
رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە، ئەڵمانیا بەشێکی زۆری یەدەگی زێڕی وڵاتەکەی لە ئەمریکا دەکشێنێتەوە، وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بڕیارەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ وڵاتانی جیهان.
ئاماژەی بەوەشداوە، هۆکاری سەرەکی بڕیارەکەی ئەڵمانیا دەگەڕێتەوە بۆ بڕیارەکانی ترەمپ دەربارەی زیادکردنی باج لەسەر هاوردەی کەرەستەی جۆراوجۆر لە وڵاتانی جیهان و ئەوروپاوە بۆ ئەمریکا، ئەمەش ناڕەزایەتیی یەکێتیی ئەوروپا و بەشێکی زۆری وڵاتانی جیهانی لێکەوتووەتەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ماوەی چەندین ساڵ دەبێت کە ئەڵـمانیا هەزار و 200 تۆن زێڕی لە ئەمریکا داناوە، کە بەهاکەی زیاتر لە 113 ملیار یۆرۆیە و کۆی گشتی 30%ی سەرجەمی یەدەگی زێڕی ئەڵمانیا پێکدەهێنێت، لە ئێستاشدا وڵاتەکە دەیەوێت بەشێکی زۆری یەدەگەکەی بگەڕێنێتەوە.