وەزیری خوێندنی باڵا بە بڕی 400 ملیۆن دینار هاوکاریی گەیاندە چەمچەماڵ

وەزیری خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان بە بڕى نزیکەی 400 ملیۆن دینار، هاوکاریی دارایی و کۆمەکى گەیاندە چەمچەماڵ و زانکۆی چەرموو.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە. ئەمڕۆ سێشەممە، د. ئارام محمد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بەشێوەیەکی مەیدانی سەردانی قەزای چەمچەماڵی کرد و دڵنیاییدا بە خەڵکی چەمچەماڵ کە ئەوان تەنیا نین.

ئەوەش خراوەتەڕوو، وەزیری خوێندنی باڵا بڕی نزیکەی 400 ملیۆن دینار هاوکاریی دارایی و کۆمەکی زانکۆ، پەیمانگە تایبەتەکان و وەزارەتی پێشکەش بە زیان لێکەوتوانی چەمچەماڵ و زانکۆی چەرموو کرد، تاوەکو بەشداربن لە کەمکردنەوەی ئازار و مەینەتیەکانی زیانلێکەوتوانی ئەو ناوچەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: هێرشی سەر کێڵگە نەوتییەکان بە توندی ئیدانە دەکەین

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەسەر هێرشی سەر کێڵگە نەوتییەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم بڵاویکردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ لەڕێگەی…
زیاتر ببینە

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە: تـ.ـەرمی ئەو گەشتیارەی کە لە ڕووباری سیروان خـ.ـنکابوو دۆزرایەوە

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە ئاشکرایدەکات، تـ.ـەرمی گەشتیارە بە ڕەگەز عەرەبەکە دۆزرایەوە. موقەدەم زانیار عومەر، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە…
Total
0
Share