پۆلیسی سلێمانی: هیچ ڕێوڕەسمێک بۆ پیرۆزباییکردن لە بەڕێوەبەری نوێی بەڕێوەبەرایەتیمان ڕێکناخەین

پۆلیسی سلێمانی، ڕایگەیاند، هیچ ڕێوڕەسمێک بۆ پیرۆزباییکردن لە بەڕێوەبەری نوێی بەڕێوەبەرایەتیمان ڕێکناخەین.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاند، لەپێناو پاراستنی کاتی گشتی و ڕاییکردنی باشتری کاروباری هاوڵاتییان و بەڕێوەبەرایەتیمان و تەرخانکردنی تەواوی کاتی دەوامی ڕەسمی بۆ ڕاییکردنی کاروبارەکان و ئەرکە ئەمنییەکان، بەڕێوەبەرایەتیمان هیچ مەراسیم و سەردانێک بەمەبەستی پیرۆزباییکردن لە بەڕێوەبەری نوێی بەڕێوەبەرایەتیمان ڕێکناخات.

دەشڵێت، تەنیا بوونی پیرۆزباییەکانتان لەڕێی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان یان لەڕێی پەیوەندیی تەلەفۆنی و نامەوە بۆ بەڕێوەبەری نوێمان، هەموو شتێکە و مایەی پێزانینە، سوپاسگوزارین.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share