سەرۆکی ژووری بازرگانیی سلێمانی: داوامانکردووە فشار بکرێت بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەی سلێمانی

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، داوایان لە کۆمپانیاکان کردووە، فشار دروستبکەن بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی.

نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە هەوڵداین کە بتوانین چ لە دەرەوەی هەرێم، چ لە عێراق و وڵاتانی تر، سەرنجی وەبەرهێنانی بیانی رابکێشین بۆ شاری سلێمانی.

وتیشی، قەبارەی بازرگانی لەنێوان تورکیا و هەرێم، زیاترە لە 10 ملیار دۆلار و لەنێوان تورکیا و عێراقیش، سەروو 25 ملیار دۆلارە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هەوڵمانداوە لە داهاتوودا پتەوکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان، ببێتە فاکتەرێک کە کێشە سیاسییەکانیش بڕەوێنێتەوە، کە یەکێک لەو کێشانە، کردنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییە”.

نەوزاد غەفور ئەوەشی وت، “داوامانکردووە ئەو بازرگان و کۆمپانیایانە، لەگەڵ حکومەتی تورکیا فشارێک دروستبکەن تا ئەو کێشە سیاسییانە نەبنە رێگر لەبەردەم پەیوەندییەکان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری خاوەن زەوییەكانی هەشتی حەسارۆك لە فرۆشتنی زەوییە بازرگانییەكاندا بەشداردەبن

دوای ئەوەی بڕیاردرا زەوییە بازرگانییەكانی هەشتی حەسارۆك بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی سنوورەكە بفرۆشرێنەوە، وەزیری شارەوانی داوایكرد نوێنەری خاوەن…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی: لە سبەینێوە لە سنووری پارێزگای سلێمانی بە بەردەوامی بەنزینی 750 دیناری دابەشدەکرێت

لە سبەینێوە لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەنزینی 750 دیناری بە بەردەوامی دابەشدەکرێت. محەمەد حەسیب، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی…
Total
0
Share