بازرگانیی خۆراکی سلێمانی بۆ بریکارەکانی خۆراک: هەر خۆراکێک شیاوی خواردن نەبوو دابەشی نەکەن

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی سەبەتەی چوارەمی خۆراکی بە داتای مانگی 6ـی 2026 بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتییەکە، ماددە خۆراکییەکانی سەبەتەی چوارەم بریتیین لە: 3 کیلۆ برنج، 1 کیلۆ شەکر، 1 زەیت، 500 گرام نیسک، 500 گرام لەتکەنۆک و 400 گرام دۆشاوی تەماتە.

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی ئاگاداری وەکیلەکانی ناوشار و دەرەوەی شار دەکات کە لەکاتی دابەشكردنی خۆراکی مانگانە ڕەچاوی ماددەکان بکەن و هەر ماددەیەک ”دەرکەوت خراپە و بەکەڵکی خواردن نایەت، دابەشی نەکەن بەسەر هاوڵاتییاندا و کۆمپانیای خۆفاکی ئاگاداربکەنەوە بەمەبەستی گۆڕینی.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بریکاری وەزارەتی داد: کاتژمێر 12ـی ئەمڕۆ موڵکەکانی کۆمپانیای چاڤی دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە

بریکاری وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، کاتژمێر 12ـی ئەمڕۆ موڵکەکانی کۆمپانیای چاڤی دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە. شیلان عارف، بریکاری…
Total
0
Share