سیدەکان.. ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و سەرنشینێک گیانیلەدەستدا

بەیانی ئەمڕۆ لە قەزای سیدەکان لەسەر رێگای گەلی لێتان نزیک گوندی ماوەت ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و بەهۆیەوە سەرنشینێک گیانیلەدەستدا و شۆفێرەکەشی بە سەختی برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ ئاگادارکراینەوە لە هەبوونی رووداوێکی ھاتووچۆ لە جۆری لادان لە رێگا و وەرگەران،‌ لەلایەن ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان لە قەزای سیدەکان لەسەر رێگای گەلی لێتان نزیک گوندی ماوەت،کە بەهۆیەوە سەرنشینێک گیانیلەدەستدا و شوفێرەکەش بەسەختی برینداربوو.

ئاشکراشیکرد، رووداوەکە بەهۆی پابەندنەبوونی شوفێربە رێنماییەکان و خێرا لێخورین روویداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ قەرەبووكرنەوەی هاوڵاتییانی هەڵەبجە 85 واژووی پەرلەمانتاران كۆكراوەتەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، 85 واژووی پەرلەمانتارانی فراكسیۆنە جیاوازەكانیان كۆكردووەتەوە بۆ قەرەبووكرنەوەی ماددی و مەعنەویی هاوڵاتییانی هەڵەبجە.…
زیاتر ببینە

پێشەوا هەورامانی: دەبێت لە ساڵی نوێدا هیچ کێشەیەک بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروستنەکرێت

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی نائاسایی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا جەختکراوەتەوە، نابێت لە ساڵی نوێدا کێشە…
Total
0
Share