کۆمسیۆن چەند رۆژ ماوەی لەبەردامدایە بۆ وەڵامدانەوەی تانەکان؟

وابڕیارە سەرەتا ئەم هەفتەیە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، وەڵامی تانەی حزب و لایەنەکان بداتەوە.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، دەستکراوە بە وردبینیکردن و ئامادەکردنی وەڵامەی تانەی حزب و لایەنەکان، پاشا تەواوکردنیان، وەڵامەکان بەرزدەکرێنەوە بۆ دەستەی دادوەری.

وتیشی، بەگوێرەی یاسا، کۆمسیۆن حەوت رۆژی لەبەردەستدایە بۆ وەڵامدانەوەی تانەکان و ناردنیان بۆ دەستەی دادوەری، هەروەها دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان ماوەی 10 رۆژیان لەبەردەستە بۆ بڕیاردان لەسەر تانەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پێشمەرگە: بە خۆشحاڵییەکی زۆرەوە خشتەکانی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران ڕادەگەیەنین

وەزیری پێشمەرگە پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران ڕادەگەیەنێت. شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بە خۆشحاڵییەکی زۆرەوە، خشتەکانی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرە قارەمانەکانی…
Total
0
Share