وەزارەتی دارایی: داهاتی حەوت ساڵی باج زیاتر لە پێنج تریلیۆن و 400 ملیار دینار بووە

وەزارەتی دارایی، ڕایگەیاند، داهاتی حەوت ساڵی باج زیاتر لە پێنج تریلیۆن و 400 ملیار دینار بووە.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، لە درێژەی خستنەڕووی ناوەڕۆکی پەرتووکی کار و چالاکی و چاکسازییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابوری و لەچوارچێوەی پەیڕەوکردنی بنەماکانی شەفافیەت و ئەنجامدانی چاکسازی، بەشی دووەمی داتا و زانیارییەکان کە تایبەتە بە داهاتەکان و وردەکارییەکانی لەسەر ئاستی وەزارەت و پارێزگاکان دەخرێتەڕوو.

دەشڵێت، بەپێی داتاکان کۆی داهاتی باج و خانووبەرەی میری لە ساڵی 2019 تا کۆتایی ساڵی 2025 نزیکەی پێنج تریلیۆن و 415 ملیار و 30 ملیۆن دینار بووە، وەزارەتی دارایی لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا چەندین چالاکی وچاکسازیی ئەنجامداوە لە بوارەکانی کارگێڕی، دارایی، یاسایی، پیشه‌یی و تەکنیکی بەپێی یاسا و ڕێساکان بەهەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و لایەنەکانی دادوەری و داواکاری گشتی هەروەها لەگەڵ لایەنەکانی بازرگانی و وەبەرهێنان….هتد، لە حکومەتی هەرێمی کوردستان.

ئەوەش دەخاتەڕوو، دوای ئاماژەدان بە بەشی یەکەمی پەرتووکەکە کە پێکهاتبوو لە بودجەی گشتیی عێراق و پشکی هەرێمی کوردستان و میلاک ژمارەی مووچەخۆر و سوودمەندان لەگەڵ شێوازی دابەشکردنی مووچە، خەرجییە گشتییەکان، قەرز وپێشینەکان، بەمەبەستی ڕێکخستنی کارەکانی باج و خانووبەرەی میری لە هەرێمی کوردستان و کۆکردنەوەی داهات و نەهێشتنی خۆدزینەوە لە باج و هەڵوەشاندنەوەى لێخۆشبوونەکان و پێداچوونەوە بۆ قەرزدارانی باج، چەندین هەنگاوی تر هەر وەکو لە کتێبی وەزارەتماندا ئاماژەی پێکراوە لە بوارەکانی:

1- بەسیستمکردنی پڕۆسەی کاروباری باج و خانووبەرەی میری لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

2- ڕێکخستنەوەى باج لە خاڵە سنوورییەکان و دانانی ڕێکارەکانی تایبەت بە وەرگرتنی باجی هاوردە و هەناردە.

3- ڕێکخستن و پۆلێنکردنی ژمارەی کۆمپانیاکانی گەورە باجدەران لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.

4- پێداچوونەوە و هەڵوەشاندنەوەى بڕیارەکانی لێخۆشبوون لە باجى زەویى پڕۆژەکانى وەبەرهێنان.

5-سەرژمێریکردن و کەمکردنەوەی زێدەڕۆیی لەسەر موڵکەکانی میری و بەکرێدان و فرۆشتنی موڵکەکانی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە ژێر ڕۆشنایی یاسادا .

6- هەموارکردنەوەى پەیڕەوى تیانووسی گرتنی بازرگانى(نظام مسك السجلات التجارية لضريبة الدخل) بۆ مەبەستەکانى باجى دەرامەت و دانانى پەیڕەوى ئەنجومەنى پیشە(مجلس مهنة التدقيق والحسابات) لەگەڵ چەندین هەنگاوی دیكە.

تێبینی :

1- زۆرترین ڕێژەی داهاتی باج و خانووبەرەی میری لە پارێزگای هەولێرە لەبەرئەوەی پایتەختی هەرێمی کوردستانە و ژمارەی کۆمپانیا گەورەکان و جوڵەی بازرگانی لەو پارێزگایە زیاترە بەراورد بە پارێزگاکانی دیکە.

2- باجی هاوردە و هەناردە لە خاڵە سنوورییەکان و دەروازەکان کۆدەکرێتەوە .

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە دهۆك ژمارەیەك بەنزینخانە بەهۆی ئەوەی كۆمپانیای كار بەنزینیان پێنادات بەنزینخانەكانیان داخستووە

ماوەی چەند ڕۆژێكە ژمارەیەك بەنزینخانە لە دهۆك بەهۆی ئەوەی كۆمپانیای کار سوتەمەنییان ناداتێ داخراون، خاوەنی بەنزینخانەیەكیش دەڵێت، ئەگەر…
Total
0
Share