بەڕێوەبەرى ئەوقاف و کاروبارى ئایینیی سلێمانى: هیچ حاجییەکى سنوورى سلێمانى لە فەریزەى حەجى ئەمساڵ گـ.ـیانی لەدەستنەداوە

بەڕێوەبەرى گشتیی ئەوقاف و کاروبارى ئایینیی سلێمانى ئاشکرایدەکات، تاوەکو 10ی ئەم مانگە سەرجەم حاجییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی دەگەڕێنەوە.

هاوژین ڕەئوف حەسەن، بەڕێوەبەرى گشتیی ئەوقاف و کاروبارى ئایینیی سلێمانى، لە لێدوانێکدا ئاشکرایکرد، دوو هەزار و 78 حاجی لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەشداریی فەریزەی حەجی ئەمساڵیان کردووە و تاوەکو 10ی حوزەیرانی 2026، سەرجەمیان دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە فەریزەی حەجی ئەمساڵ، هیچ حاجییەکی سنووری پارێزگای سلێمانی گـ.ـیانی لەدەستنەداوە و هەموویان تەندروستییان باشە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: گۆڕانكارییەكانی پرۆژەیاسای بودجە رەتدەكەینەوە

سەرۆكی هەرێم نیگەرانی لەبارەی دەستكاریكردنی بڕگەكانی پرۆژەیاسای بودجە پەیوەست بە هەرێمی كوردستان دەردەبڕێت و رایدەگەیەنێت، “يه‌كجارى ره‌تيان ده‌كه‌ينه‌وه‌‌”.…
Total
0
Share