لەتیف نێروەیی: رووداوەکەی خورشید هەرکی و لالەزار لەیەکدەچن

لەتیف نێروەیی رایگەیاند، رووداوەکەی خورشید هەرکی و لالەزار زۆر یەکدەچن، بەڵام کاتێک رووداوەکەی خورشید هەرکی روویدا ئەو هێزانەی لەبەرامبەریان وەستان ئێمە بە هێزی ئاسایش یان زێرەڤانی ناوماندەبرد، بەڵام کاتێک ئەوەی لالەزار روویدا ئەوان هێزەکانیان بە هێزی یەکێتی ناودەبرد.

لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، “میدیای پارتی چ بۆ ئەوەی شاسوار چ بۆ ئەوەی لالەزار چەند رۆژێکە بە بەردەوامی هێرشی ناڕەوا و هەواڵی ناڕاست بڵاودەکەنەوە، پەیامەکانیان بۆ ئەوەیە دۆخی سلێمانی سەقامگیری بە خۆیەوە نەبینێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، هێزێک کە چووە مەخموور و لە داعش رزگاریی کرد و مەترسیی لەسەر هەولێر نەهێشت بۆ ئەو کاتە نەیانوت ئەمانە هێزی یەکێتین؟ بەڵام بۆ رووداوێکی سلێمانی هێزەکانی دژە تیرۆر بە هێزی یەکێتی ناودەبەن؟.

وتیشی، رووداوەکەی خورشید هەرکی و لالەزار زۆر یەکدەچن، لێرە چەند هێزێک بەکارهات، لەوێش هێز بەکارهات، بەڵام ئێمە لەوێ نەمانەوت هێزەکانی پارتی یان هێزی زێرەڤانی پارتی، دەمانوت هێزی ئاسایش و زێرەڤانی، بەڵام کاتێک ئەوەی لالەزار روویدا ئەوان هێزەکانیان بە هێزی یەکێتی ناودەبرد.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share