بافڵ جەلال تاڵەبانی سەردانی بزووتنەوەی گۆڕانی کرد لەگەڵ دانا ئەحمەد مەجید کۆبووەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی سەردانی بزووتنەوەی گۆڕانی کرد و لەلایەن دانا ئەحمەد مەجیدەوە پێشوازی لێکرا.

لە کۆبوونەوەیەکدا کە شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ و سالار لالە سەرحەد، لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە کوردستانییەکانی یەکێتی ئامادەیبوون، دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق خرانەبەر باس و دووپات لە تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان کرایەوە.

پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان جەختی لەسەر کرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share