بافڵ جەلال تاڵەبانی: حکومەتێکمان دەوێت وەڵامدەرەوەی خواستی خەڵکە خۆشەویستەکەمان بێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە وەفدێکی باڵای مەکتەبی سیاسیی سادقوون بە سەرۆکایەتیی دکتۆر نەعیم عەبوودی کرد.

لە دیدارێکدا بە ئامادەبوونی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و نزار ئامێدی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، تەئکید لەپەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرایەوە لەچوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان و خزمەتکردنی گەل و وڵات.

هەر لە دیدارەکەدا پێویستیی بەردەوامی گفتوگۆی بونیادنەرانە و هاریکاریی هەمەلایەنەی نێوان لایەنە سیاسییەکان بۆ سەرخستنی پرۆسەی سیاسی و پاراستنی سەقامگیریی عێراق و پابەندبوون بە وادەی دەستوور بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دووپاتی لەسەر کرایەوە.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پەرۆشانە جەختی لە سیاسەتی نیشتمانیی یەکێتی بۆ کاری هاوبەشێتی و شەراکەتی حەقیقی لە عێراقدا کردەوە و وتی دەمانەوێت حکومەتێک بونیادبنێین کە وەڵامدەرەوەی خواست و پێویستیی خەڵکە خۆشەویستەکەمان بێت و ببێتە مایەی خزمەتکردنی زیاتر و بوژاندنەوەی زیاتری وڵاتەکەمان، کە ئەمەش تەنیا بە پرۆژەی هاوبەش بەدیدێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهرۆز سالار: رێژەی سەوزایی سلێمانی لە ستانداردی جیهانی نزیکە

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکانی سلێمانی، رایگەیاند، رێژەی سەوزایی لە سلێمانی لە ستانداردی جیهانییەوە نزیکە”. بەهرۆز سالار، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکانی…
زیاتر ببینە

کەشناسی: لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین ڕێژەی باران لەپارێزگای سلێمانی باریوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی ئەمڕۆ هەینی  بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری ڕابردووی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و بەپێی…
Total
0
Share