وەزیری خوێندنی باڵا ڕایدەگەیەنێت، متمانەی تەواومان بە کارەکانی لیژنەکەی زانکۆی سلێمانی هەیە کە لەسەر عەبدوللەتیف ئەحمەد پێکهێنراوە و بەهیواین دادپەروەرانە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بۆ خەڵکی ئاشکرابکەن.
د. ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان ئاشکرایکرد، لیژنەیەک لەبارەی دۆسیەکەی عەبدوللەتیف ئەحمەد دەستی بە کارەکانی کردووە، متمانەی تەواومان بە دادپەروەریی کارەکانی ئەو لیژنەیەی زانکۆی سلێمانی هەیە و بە زووترین کات دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئاشکرادەکرێن.
باسی لەوەشکرد، بەهیواین دادپەروەری لەم دۆسیەدا بە شێوەیەک جێبەجێبکرێت، کە ڕاستییەکان بۆ خەڵک ئاشکرابکرێن و شکۆی زانکۆ، مامۆستا و خوێندکاران پارێزراو بێت.