قوباد تاڵەبانی: کێشەی تانجەرۆ ناوچەییە و لە هەوڵی چارەسەرکردنیداین

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کێشەی تانجەڕۆ کارەساتێکی ژینگەییە نەک تەنها بۆ سلێمانی بەڵکو بۆ بۆ زۆر ناوچەی دیکەی عێراق، لە ڕێگەی پیسبوونی ئاوی ڕووبارەکانەوە زیانی تەندروستی بۆ دانیشتوانی زۆرێک لە ناوچەکانی دیکە هەیە.

جەختیکردەوە، هەربۆیە پرسێکی نیشتمانییە و دەبێت حکومەتی عێراق بەشداربێت لە چارەسەرکردنی ڕیشەیی ئەم کێشەیەدا. بۆ ئەم مەبەستەش بەم نزیکانە لەگەڵ حکومەتی عێراق گفتوگۆدەکەین و هەوڵدەدەین بودجەی پێویستی بۆ دابینبکرێت.

قوباد تاڵەبانی وتیشی، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ژینگەی سلێمانی بۆ کەمکردنەوەی زیانەکان بڕیارماندا لەسەر گرتنەبەری هەندێک ڕێوشوێن و چارەسەری خێرا. لیژنەیەکی تایبەتمەندیشمان لەلایەنە پەیوەندیدارەکانی پارێزگای سلێمانی پێکهێنا تا هەندێک لە چارەسەرە خێراکان بخەنە بواری جێبەجێکردنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share