ئیسماعیل بەقائی: لە سویسرا لەسەر هەنگاوە بنچینەییەکان ڕێککەوتین

ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئـ.ـێران ڕایگەیاند، بە سەرپەرشتیی وڵاتانی نێوەندگیر، میکانیزمێکی نوێ بۆ چاودێریکردنی کۆتاییهێنان بە شـ.ـەڕی لوبنان دانراوە.

وتیشی، بەرەوپێشچوونی باش لە پرسی ڕێگەدان بە فرۆشتنی نەوتی ئـ.ـێران و ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکانمان بەدەستهاتوون.

بەقائی ئاماژەی بەوەشدا، لە سویسرا ڕێککەوتین لەسەر هەنگاوە بنچینەییەکان بۆ دەستپێکردنی دانوستان بە ئامانجی گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی.

بە وتەی ئیسماعیل بەقائی، ڕێگەدان بە هەناردەکردن و فرۆشتنی نەوت و ئازادکردنی سەروەت و سامانی بلۆککراوی ئـ.ـێران دوو مەرجی سەرەکیی تارانن بۆ چوونە ناو گفتوگۆکان بەئامانجی گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خاتەمولئەنبیا: هێرشمانکردە سەر کەشتیی ئەبراهام لینکۆڵن

بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا رایدەگەیەنێت، بە درۆن هێرشیانکردووەتەوە سەر کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئەبراهام لینکۆڵن. بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا ڕایگەیاند، کەشتیی فڕۆکەهەڵگری…
Total
0
Share