بەرگریی شارستانی: ئەمساڵ 33 کەس لە هەرێمی کوردستان خنکاون

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، ئەمساڵ 33 کەس لە هەرێمی کوردستان خنکاون.

سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەمساڵ تاوەکو ئێستا 33 کەس لە هەرێمی کوردستان خـ.ـنکاون.

وتیشی، لەو 33 کەسەی خـ.ـنکاون، تـ.ـەرمی سەرجەمیان دۆزراونەتەوە جگە لە هاوڵاتییەک کە لە سنووری ئیدارەی گەرمیان خـ.ـنکاوە.

باسی لەوەشکرد، هۆکاری زۆرینەی ڕووداوەکانی خـ.ـکان هاوڵاتییان خۆیانن، چونکە پابەندی ڕێنماییەکان نابن هەر لەو شوێنانەی تابلۆی قەدەغەی مەلەکردن دانراوە مەلە دەکەن، کاتێک کەسێک لە مەلەوانگە فێری مەلەوانی بووە ناکرێت بچێت لە چەم و ڕووبارەکان مەلە بکات، هەندێکجاریش هاوڵاتییان شارەزای سنوورە جوگرافییەکان نین و دەچن مەلە دەکەن، ئاستی قووڵیی ئاوەکان نازانن بەبێ ئەوەی هیچ ئامرازێکی سەلامەتیشیان پێبێت.

باسی لەوەشکرد، زۆرترین ڕووداوی خنـ.ـکان لە زاخۆ و هەولێر بووە، سنوورە ئاوییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ مەلەکردن گونجاو نین و پێویستە هاوڵاتییان هۆشیار بن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: شەقامی تونێلی پێشڕەو بۆ پاركی هەواری شار چاكدەكرێت و كامێرای تیژڕەوی لێ دادەنرێت

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی زۆریی سلۆپی شەقامی تونێلی پێشڕەو بۆ هەواری شار ژمارەیەكی زۆر رووداوی هاتوچۆ لەو…
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی شایستەی دارایی مانگی حوزەیرانی مامۆستایانی وانەبێژ

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست، رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا چەکی شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی حوزەیران ئامادەدەکرێت. کاروخ عەبدوڵا،…
Total
0
Share