پەکەکە مەرجى سەرکەوتنى پرۆسەى ئاشتى ئاشکرادەکات

Members of the Kurdistan Workers’ Party (PKK) on a road in the Qandil Mountains. (AFP)

وتەبێژى کەجەکە رایدەگەیەنێت، تائێستا تورکیا هیچ گەرەنتییەکى بۆ پرۆسەى ئاشتى پێشکەش نەکردووە و دەشڵێت، بۆ ئەوەى ئۆجەلان لە داهاتوودا سەرۆکایەتى هەر رێککەوتنێکى پەکەکە بکات دەبێت بارودۆخى ژیانى باشتر بکرێت.

زاگرۆس هیوا، وتەبێژی کەجەکە، باڵی سیاسی پارتى کرێکارانى کوردستان، رایگەیاند، سەرباری هەڵوێستی جددى پەکەکە بۆ پڕۆسەی ئاشتی و بڕیاری چەکدانان، تائێستا حکومەتی تورکیا هیچ گەرەنتییەکی بۆ ئاسانکردنی پڕۆسەکە پێشکەشنەکردوە و بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر پێگەکانیان.

ئاژانسی فرانس پرێس لە زارى زاگرۆس هیوا وتى، “پەکەکە کشانەوەی ئەندامانی لە تورکیا رەتدەکاتەوە و، ئەگەر تورکیا جدی بێت لە پڕۆسەی ئاشتیدا پێویستە دەستوورەکەى بەجۆرێک دابڕێژێتەوە، کە رێگە بە ئەندامانی پەکەکە بدات بۆ تێکەڵبوونەوە لەگەڵ کۆمەڵگە”.

ئەوەشى وت، پێویستە حکومەتى تورکیا، بارودۆخی ژیانی عەبدوڵا ئۆجەلان لە زینداندا باشتر بکات و هەلومەرجی کارکردنی ئازاد و سەلامەتی بۆ دابینبكات بەمەبەستی بوونى بە سەرۆکی دانوستانکاری پارتەکەی لەهەر رێککەوتنێکی داهاتوویاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ساڵێك مۆڵەتیان داوەتە توركیا.. كەجەكە لەبارەی ئازادیی ئۆجالانەوە ڕەخنە لە هەڵوێستی ‏ئەوروپا دەگرێت

كۆمسیۆنی ئەوروپا لەبارەی ئۆجالان-ـەوە دەڵێت، “سزای هەتاهەتایی قورس لە تورکیا پێچەوانەی پێوانەکانی مافی مرۆڤی كۆمسیۆنی ئەوروپایە”، کەجەکەش ڕاگەیەندراوێکی…
Total
0
Share