کاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سازش لەسەر مافی خەڵکی کوردستان ناکەین پێداگری دەکەین لە ڕاستکردنەوەی ڕێرەوی حوکمداری لە هەرێمی کوردستان.
کاروان گەزنەیی وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پاش کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سازش لەسەر مافەکانی خەڵکی کوردستان ناکەین و پێداگرین لەسەر ڕاستکردنەوەی ڕێرەوی حوکمداری لە کوردستان.
وتیشی، سیاسەتی سەرۆک بافڵ، جیاوازی نەکردنە لەنێوان سەرجەم ناوچەکان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خوازیارە بە زوویی کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای هاوبەشیی ڕاستەقینە پێکبهێنرێت، ئۆباڵی دواکەوتنیشی لە ئەستۆی باڵێکی خۆسەپێنی پارتیدایە.
ئاشکراشیکرد، سەرەتای مانگی داهاتووە یەکێتی و نەوەی نوێ ڕێککەوتنەکەیان واژوودەکەن.