تۆمەتباری سووتاندنی کۆگاکەی ناوچەی پیشەسازیی هەولێر دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت، “تۆمەتباری سووتاندنی کۆگاکەی ناوچەی پیشەسازیی باکووری هەولێر دەستگیرکرا”.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ئاماژە بەوە دەکات، “دوای رووداوەکە لەلایەن تیمەکانمانەوە دەست بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە کراو لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت هۆکاری سووتانی کۆگاکە شۆرتی کارەبا نەبووە و بەڵکو بە مەبەست کەسێک ئەم تاوانەی ئەنجامداوە”.

دەشڵێت، “دوای بەدواداچوونی ورد و زیاتر توانیمان ناسنامەی ئەو کەسە ئاشکرابکەین کە هەڵساوە بەسووتاندی ئەو کۆگایە و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە تۆمەتبارمان دەستگیرکرد و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە”.

رۆژی 9ی ئازاری 2024 ئاگرێک گەورە لە کۆگایەکی کەلوپەلی بیناسازیی لەناوچەی پیشەسازیی باکووری هەولێر کەوتەوە و بەپێی وتەی خاوەنی کۆگاکە زیانی زیاتر لە 10 ملیۆن دۆلاری لێکەوتووە.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیوادارم هاتنی مانگی رەمەزان خێر و خۆشی بۆ كوردستانمان بهێنێت

بابەتی دواتر

کۆمسیۆن دەرگای پێشکەشکردنی لیستی پاڵێوراوان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێم دەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share