شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ مانگ نابینرێت و سبەی رەمەزان نییە.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی ئاشکرایکرد، سبەی رەمەزان نییە و رۆژی پێنجشەممە 19ی شوباتی 2026 ، یەکەم رۆژی مانگی ڕەمەزانە.
وتیشی، ئەمڕۆ سێشەممە، لە هیچ ناوچەیەک مانگ نابینرێت، نە بە چاوی ئاسایی، نە بە ئامێری تێلیسکۆپ، بەڵام سبەینێ چوارشەممە، بە دڵنیاییەوە مانگ دەبینرێت.