پۆلیسی سلێمانی: دوو کەسمان دەستگیرکرد کە بڕێکی زۆر پارەیان لە ماڵێک دزیبوو

دوو تۆمەتبار دەستگیرکران کە بڕێکی زۆر پارەیان لەماڵێکدا دزیبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد، پاش ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە دزیی لە ماڵەکەی کراوە و بڕی 60 ملیۆن دینار و 38 هەزار دۆلاری لێدزراوە، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخرا، دواتر زانیاریی پێویست کۆکرایەوە و توانرا هەر دوو تۆمەتبار بدۆزرێنەوە و دەستگیربکرێن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پاش دەستگیرکردنی تۆمەتباران، توانیومانە دەست بەسەر بڕی زیاتر لە 28 ملیۆن دینار و 27 هەزار و 600 دۆلاردا بگرین کە هەردوو تۆمەتبار بڕێک لە پارە دزراوەکەیان دابوو بە قاڵبێک زێڕدا کە 100 گرام بوو، دواتر دەست بەسەر ئەو قاڵبە زێڕەشدا گیرا.

ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا هەردوو تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر و بەگوێرەی ماددەی 444 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمسیۆن: بۆ وەرگرتنی كۆدی كاندیدبوون سەردانی ئۆفیسەكانمان بكەن

کۆمسیۆن رایدەگەیەنێت، “بۆ وەرگرتنی کۆدی کاندیدبوون پێویستە حزب و کاندیدە سەربەخۆکان سەردانی ئۆفیسەکانمان بکەن”. كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 21 هەزار منداڵی نەخۆش لە نەخۆشخانەی منداڵان چارەسەركراون

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا 21 هەزار و 481 منداڵی نەخۆش لە نەخۆشخانەی منداڵان…
Total
0
Share