بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە ئامادەبوونی هەڤاڵ مەحموود سەنگاوی لە دەباشان پێشوازی لە قاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کرد.
دواتر لە کۆبوونەوەیەکدا کە جهلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری و هیوا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئامادەیبوون، دوایین گۆڕانکارییە ئەمنییەکان و پێشهاتە سەربازییەکانی عێراق تاوتوێ کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە بەردەوامی هاریکاریی دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق کرایەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تەواوی مەترسییەکان.
سەرۆکی یەکێتی ستایشی کاریگەریی ڕۆڵی قاسم ئهعرهجی کرد لە پاراستنی سەقامگیریی تەواوی وڵات و وتی، بەڕێزیان بە دڵسۆزی و دیدگایەکی نیشتمانییەوە خزمەتی وڵات دەکەن.
هەردوولا خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بە ڕێککەوتنی مێژوویی ئەمریکا و ئێران و بەفاکتەری سەقامگیری زیاتریان زانی لە ناوچەکە.