لە سێیەم رۆژى جەژندا دوو حاڵەتى گەستنى سەگ لە هەولێر روویانداوە

بەپێى ئامارێکى رەسمى لە سێیەم رۆژى جەژندا دوو حاڵەتى گەستنى سەگ و دوو حاڵەتى پێوەدان لە هەولێر روویانداوە.

نەخۆشخانەى رزگاریی فێرکارى لە هەولێر ئامارەکانى سێیەم رۆژى جەژنى بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 672 حاڵەتى سەردانیان هەبووە، کە لەو ژمارەیە 511یان راوێژکارى و 161 حاڵەتیش فریاکەوتن بووە.

روونیشیکردەوە، لەو رۆژەدا “16 حاڵەتى رووداوى هاتوچۆ و ماتۆڕسکیل، هەشت بەربوونەوە، دوو گەستنى سەگ، چوار سکچوون و رشانەوە، دوو پێوەدان، یەک ژەهراویبوون بە دەرمان و دوو حاڵەتى مردن” تۆمارکراون.

نەخۆشخانەکە ئاماژەشدەدات، هیچ حاڵەتێک بەهۆى شەڕکردنەوە تۆمارنەکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەی چوارشەممە بۆ هەڵەبجە تەرخاندەكات

سبه‌ینێ ‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی هه‌فتانه‌ی ده‌كات و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند پرسێكی تایبەت به‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ تاوتوێ…
Total
0
Share