قاسم ئەعرەجی: مام جەلال یەکێکە لە کۆڵەکەکانی بزوتنەوەی نیشتمانی

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، ڕایگەیاند، “مام جەلال خاوەنی مێژوویەکی مەزنە”.

قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە دەفتەری یاداشتەکانی سەرۆک ‘مام جەلال’ نووسیویەتی: بەوپەڕی شانازییەوە، سەردانی مەزاری ‘مام جەلال’مان کرد.

دەشڵێت، مام جەلال خاوەنی مێژوویەکی مەزنە، یەکێکە لە کۆڵەکەکانی بزوتنەوەی نیشتمانی و هەوڵێکی گەورەیدا بۆ بەرزڕاگرتنی ناوی عێراق لە کۆڕ و کۆبوونەوە نێودەوڵەتییەکاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share