وتەبێژی پۆلیسی دارستان سلێمانی: تەنیا ئەو جۆرە ڕاوەماسییە ڕێگەپێدراوە کە هێمنانەیە

وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئێستا کە ڕاوچییەکان دەگەڕێنەوە بۆ دەریاچەکان، هێزەکانمان چاودێرییەکانیان چڕکردووەتەوە، ئامانجیشمان لەمە ڕێگریکردنە لەو هەر شێوازێکی ناتەندروست و نایاسایی ڕاوکردن.

هێمن کەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئێستا کە ڕاوچییەکان دەگەڕێنەوە بۆ دەریاچەکان، هێزەکانمان چاودێرییەکانیان چڕکردووەتەوە، ئامانجیشمان لەمە ڕێگریکردنە لەو هەر شێوازێکی ناتەندروست و نایاسایی ڕاوکردن، کە ببێتە هۆی تێکدانی ژینگە ئاوی و ماسییەکان، بۆیە تەنیا ئەو ڕاوکردنە ڕێگەپێدراوە کە هێمنایەیە و دوورە لە دروستکردنی پشێوی.

وتیشی، بەگوێرەی ڕێنماییەکان، بەکارهێنانی قولاب و تۆڕی کونی گەورە بە شێوەیەکی بێدەنگ ئاساییە، بەڵام ئەو شێوازەی کە تیایدا ڕاوچی تۆڕێکی گەورە دادەنێت و بە دەنگی بەرز و سووڕانەوەی خێرای بەلەم ماسییەکان دەترسێنێت، بەتەواوی قەدەغەیە، هەروەها، بەکارهێنانی تەقەمەنی، کارەبا، دەرمانی قڕکەر و تۆڕی ورد وەک کۆمەڵکوژییەکی ژینگەیی هەژما دەکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مووچەی تەندروستی دابەشكرا
حكومەت پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پارەی بۆ سلێمانی نارد ‏

یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیی ڕایدەگەیەنێت، لە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، دەستكرا بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی.…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە: تا كۆتایی ئەمساڵ سەرجەم خانەنشینان بە كارت مووچە وەردەگرن

بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا بەشێكی زۆری خانەنشینانی شارستانی مووچەیان كراوەتە ئەلیكترۆنی و لە رێگای…
Total
0
Share