بافڵ جەلال تاڵەبانی: شەرعیەت و متمانەی حکومەتی ئێستا خەریکە دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئێوارەی دوێنێ دووشەممە لە بەغداد لەگەڵ تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ بۆ عێراق و سوریا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئامادەیبوو، دوایین پێشهاتەکان تاوتوێکران و هەردوولا ڕێککەوتنی ئەمریکا و ئـ.ـێرانیان بە گرنگ زانی بۆ پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە.

لەپێناو بەدیھێنانی سەقامگیریی سیاسی، ئابوری و ئەمنی، پاڵپشتیکردنی حکومەتی نوێی عێراق جەختی لەسەر کرایەوە، بۆ تێپەڕاندنی قەیران و ئاڵنگارییەکان.
سەرۆک بافڵ نیگەرانیی خۆی لەبارەی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی و وتی، شەرعیەت و متمانەی حکومەتی ئێستا خەریکە دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کێشەی وزە خرایەبەر باس و سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوە کرد، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بە پلانێکی ستراتیجی کێشەی وزە لە تەواوی عێراق چارەسەر بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ته‌ندروستیی هه‌رێم: به‌دواداچوون بۆ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌ ده‌كه‌ین

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم له‌باره‌ی گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌ی هه‌ولێره‌وه‌ كه‌ تیایدا دوو چه‌كدار له‌ ته‌ندروستكارێك ده‌ده‌ن ڕایگه‌یاند، به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ن.…
Total
0
Share