کارەبای سلێمانی: سبەینێ کارەبای چەند ناوچەیەک دەبڕدرێت

کارەبای سلێمانی، ڕایگەیاند، سبەینێ بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک کارەبای چەند ناوچەیەک دەبڕدرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، ڕایگەیاند، ئاگاداری ئەو شوێنانە دەکەین کە کارەباکەیان دەکەوێتە سەر وێستگەکانی گۆڕینی کارەبای  مۆبایلی کانی بەردینە، هەواری شار، قەڵاچوالان، شارباژێر و ماوەت، سبەینێ سێشەمە بەهۆی کارکردن و چاکسازیی لە هێڵی 123kv بازیان – کوردسات لە کاتژمێر 5 بۆ 10ی بەیانی کارەبایان ڕادەگیرێت.

کارەبای سلێمانی، ئەوەش دەڵێت، دوای ئەو کاتە کارەبای ئەو ناوچانە ئاسایی دەبێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك لە شارەوانیی سلێمانییەوە بۆ ئەو كەسانەی خانوو و باڵەخانەكانیان نۆژەندەكەنەوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان دەكات بەكارهێنانی شەقامەكان بۆ دانانی كەرەستەی بینا رێگاپێدراو نییە. لە راگەیەندراوەكەی شارەوانیی…
Total
0
Share