دۆناڵد ترەمپ: ئەمڕۆ بە توندی لە ئێران دەدەین

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشە لە ئێران دەکات و دەڵێت، ئەمڕۆ بە توندی لێیان دەدەین.

دۆناڵد ترەمپ لە نوێترین لێدوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، لە تۆڵەی ئەوەی ئێران هێلیکۆپتەرێکی ئێمەی خستەخوارەوە، ئەمڕۆ بە توندی لێیان دەدەین.

وتیشی، دەبوو ئێران ڕێککەوتنی واژووبکردایە، بەڵام بۆمان دەرکەوتووە کە تەنیا فریومان دەدات و هیچی تر.

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێککەوتنی ساڵی 2015 ڕێگەی بە ئێران داوە کە چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت، بەڵام ئەو ڕێککەوتنەی ئێمە کاری لەسەر دەکەین، ڕێگری لەوە دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share